گوڵبژێری
ئه‌حمه‌د هه‌ردی
ئه‌ی دیده په‌ری
ئه‌ی دیدهپهری بهودهمه، به‌و کوڵمه گوڵینه
بۆکه‌س نییه تاسه‌ر، ئه‌وه‌رێ ،ئه‌م گوڵی ژینه
تاسه‌ر نییه ئه‌م نازه،وه‌ها دووری مه‌بینه
ئه‌و چاوهگهلاوێژه خه‌ڵاتی که برینه
ئه‌و زوڵفه که ئێستاکه دووتویی عه‌نبه‌ری چینه
ڕۆژێکی که دێ، تێکه‌ڵی توێی خاکی زه‌مینه
***
ئه‌و گه‌رده‌نه بێگه‌رده که وه‌ك ته‌ختی بلووره
ئه‌و لێوه که وه‌ك خونچه ته‌ڕ و ناسك و سووره
ئێستاکه به‌بێ ره‌حمی سزای جه‌ورو فتوره
لای وایه، که ژین فانی نییه‌و ڕێگای دووره
نازانێ که هه‌ر په‌نجه‌یێ له‌م خاکی زه‌مینه
کوڵمی ده‌هه‌زار (له‌یل)و ده‌می سه‌د (مهم و زین)ه
***
ئه‌مڕۆ دڵی بێچاره ئه‌به‌ی ئه‌خه‌یته ناو دا‌و
نازانی سبێنێ ئه‌که‌وی سه‌رکز و داماو
ئه‌و جوانیه ئه‌ڕوات و له‌چاو گوم ئه‌بێ وه‌ک ئاو
ئه‌و ڕۆژه ئه‌بێ دائیمه هه‌ر بێنته به‌رچاو
تارهحمێ بکه‌ی ئێستاکه به‌م زام و برینه
سه‌رکز نه‌بی له‌و جێگه بێ سامانی زه‌مینه
ئه‌م چه‌ند قسه‌یه‌م وتوه به تۆ، ئێسته به‌چاکی
گه‌رچی ئهشیزانم دڵی به‌ردت نییه باکی
مهڕوانهره ئه‌مڕۆ، که به‌ڕوومه‌ت گوڵی تاکی
بڕوانه سبه‌ینێ، که له‌ناو دامه‌نی خاکی
سه‌د له‌یلی وه‌کو تۆ بووه له‌م ڕۆشنی ژینه
ئێستاکه له‌ناو، جه‌رگه‌ی تاریکی زه‌مینه
ئه‌حمه‌د ههردیز/سلێمانی/1939
فه‌لسه‌فه‌ى دڵدارى
كه جۆگه تێكه‌ڵى چه‌م بێ‌و , چه‌میش تێكه‌ڵ به ده‌ریا بێ
شه‌ماڵیش پڕ له له هه‌ستى بێ, نییه شت تاكو ته‌نیا بێ
بهقانونى خودا ئه‌شیا ئه‌بێ تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بن
ئیتر بۆچى من و تۆ تێكه‌ڵى یه‌كتر ببین نابێ ؟!!
كه كێوو كه‌ژ بكه‌ن ماچى هه‌مو ئاسمانى به‌رزو شین
شه‌پۆلیش هه‌ر وه‌كو دڵدار , له‌مل یه‌ك ده‌ستى ئاڵابێ
ئه‌به‌د نابێ: كه خوشكى گوڵ براى ده‌كات و لێى دوربێ
كه تیشكى رۆژ , زه‌مینى هه‌ر وه‌كو دولبه‌ر له كۆشابێ
ئه‌وا مانگیش ئه‌كا ماچى به‌حر گه‌ر تۆش نه‌كه‌ى ماچم
هه‌موى بێكهڵكه ئه‌م ماچانى ,بێ‌تۆ فائیده‌ى نابێ
ڕازی ته‌نیایی
ژیان و ئه‌ركی ناخۆشی په‌پووله‌ی ئاره‌زووی كوشتم
شه‌رابی جامی دڵداری له تافی لاوییا ، ڕشتم !
ته‌می ڕۆژانی پڕ مه‌ینه‌ت وه‌ها تاریك و چڵكن بوو
نیگاری خۆشه‌ویستی دڵ ، په‌ری ئاسا، تێیا ون بوو !
شه‌وی ته‌نیایی، ڕووناكی چرای ئاواتی ، خنكاندم
ده‌سی ناكامی ، ئاوازه‌ی ده‌روونی كه‌یلی تاساندم
ئه‌وا ئێستا له‌گه‌ڵ زامی ،
ده‌روونی پڕ له ناكامی
ئه‌پێوم چۆڵی سه‌رسامی
****
له ته‌نیایی شه‌وی ژینا، ئه‌نێم هه‌نگاوی كوێرانه !
نی یه ده‌ستێ ده‌رم بێنێ له ناو ئه‌م گۆڕه وێرانه
نی یه جوانێ، سه‌ری كاسم بنێمه سه‌ر دڵی نه‌رمی !
كه هیلاكی له‌شم ده‌ركا خه‌وی سه‌ر باوه‌شی گه‌رمی
ئه‌گێڕم چاوی بێ تینم به تاریكی شه‌وا، سه‌رسام
نی یه پڕشنگی دوو چاوی ، كه ڕووناكی بكا، ڕێگام !
به غه‌یه‌ری باڵی خه‌مناكی،
شه‌وی پڕ ترس و سامناكی !
نییه یه‌ك تۆزه ڕووناكی !
****
نی یه ته‌نیا په‌ریزادێ، كه پاڵم پێوه‌نێ ، نازی
كه به‌هره‌ی سیس و ژاكاوم ببوژێنێته‌وه، ڕازی
تریقه‌ی ئه‌و، ته‌می ئه‌م ئه‌یسه ڕاماڵێ له‌سه‌ر چاوم
وه‌كو لای لایه ژیری كا، دڵی منداڵی گریاوم
به‌ڵێ گوێ هه‌ڵئه‌خه‌م بێجگه له خورپه‌ی سست و لێدانی !
دڵی په‌ستم ، كه نووزه‌ی دێ به ئاسته‌م ڕازی په‌نهانی
نییه، هه‌ر ده‌نگی هیچ نایێ
له هیچ شوێنێ، له هیچ لایێ
شه‌قه‌ی باڵی شنه‌ی بایێ !
هه‌ردی
دووچه‌شن دڵداری
ئه‌م دڵه‌ی وه‌ك بت په‌رستێ ڕوو ئه‌كاته چاوه‌كه‌ت
نوێژ ئه‌كا بۆ تیشكی چاو و زوڵفه تێك ئاڵاوه‌كه‌ت
گه‌رچی ئه‌یشێلی به زه‌بری قۆنده‌ره و پێڵاوه‌كه‌ت
قه‌ت به دڵڕه‌ق باست ناكه‌م، نایزڕێنم ناوه‌كه‌ت
چونكه ئه‌یزانم ته‌لاری یاره خواپێداوه‌كه‌ت
مه‌ستی كردووی، بۆیه نابینێ له ئاستم، چاوكه‌ت
باخه‌وان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گوڵ ئه‌لاوێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ی بكا و بۆ پاره بیگۆڕێته‌وه
بیفرۆشێ به‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵقی ئه‌ڕوتێنێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی مێزی شه‌رابی پێ بڕازێنێته‌وه
كچ له‌لای ئێمه گوڵێكه، بۆیه په‌روه‌رده‌ی ئه‌كه‌ن
تا بڕازێنێته‌وه مێزی شه‌رابی ده‌وڵه‌مه‌ن !
ڕه‌نگه لات وابێ كه گوایا یاره‌كه‌ت ماره‌ت ئه‌كا
یا به كه‌یبانووی ته‌لاری به‌رزی ئه‌م شاره‌ت ئه‌كا
ئه‌م خه‌یاڵه‌ت خاوه، تووشی، داوی ئه‌و ماره‌ت ئه‌كا
چونكه وه‌ك گورگێكه، مه‌یلی ئه‌و له‌ش و لاره‌ت ئه‌كا
ئه‌و به ته‌نیا بۆ گوڵی سه‌ر مێزی باده‌ی تۆی ئه‌وێ
هه‌ر كه جارێ بۆنی كردی، جا گوڵێكی نوێی ئه‌وه‌ێ !
ئه‌و، گوڵی بۆ مێزی باده و پۆكه‌ر و یاری ئه‌وێ
واته تۆی بۆ تێپه‌ڕینی كاتی بێزاری ئه‌وێ
من، گوڵم بۆ تۆوی باخی ژین و دڵداری ئه‌وێ
یانی من، تۆم بۆ ئه‌وینی عومری یه‌كجاری ئه‌وێ
تۆم ئه‌وێ وه‌ك گوڵ له باخی ماڵی مندا هه‌ڵبده‌ی
نه‌ك گه‌ڵی سه‌رمێزی ئیمڕۆ بیت و پێخوستی سبه‌ی!
من. ئه‌وینم هینی عومره و، هی خه‌وی شه‌وگار نی یه
وه‌ك خه‌وی خاوه‌ن ته‌لار و خاوه‌نی دینار نی یه
هه‌ر بووه و هه‌رگیز ئه‌مێنێ، هینی جار و بار نی یه
ئاوی لێڵی كوێره شیوێ، چه‌شنی هی ڕوبار نی یه
جا ئیتر من قسه‌ی خۆم پێ گه‌یاندی ، بێ درۆ
حه‌ز ئه‌كه‌ی هه‌ر وه‌ك په‌پووله ڕوو له ئاگر كه و بڕۆ !
چاوه‌ڕوانی بێهووده
هه‌موو ڕۆژێ له به‌ر سه‌یری بتی ئه‌و به‌ژن و باڵایه
له سه‌ر ڕێیدا ئه‌وه‌ستم، هه‌تا كوو ئاوی پێم دایه !
به دوو چاوێ كه شه‌وقی چاوه‌ڕوانی ئه‌ی ترۆكێنێ
به دوو چاوێ كه سیڕڕی قووڵی لاوێتی ئه‌دركێنێ
سه‌رنجی ڕێ ئه‌ده‌م ، ڕێگا، هه‌موو شێوه‌ی ئه‌وی تیایه
وه‌كوو دنیا له ناو جوانی ئه‌وا توابێته‌وه... وایه
شنه‌ی با، باسی جوانی ئه‌و به گوێی مندا ئه‌چرپێنێ
هه‌موو ده‌ركه‌وتنی شۆخێ، دڵی من دا ئه‌خورپێنێ
به‌ڵام خورپه‌ی ته‌واوی دڵ له گه‌ڵ هه‌نگاوی ئه‌و دایه
كه سه‌رتاپا له ئاوازی به‌هه‌شتی خواوه ... په‌یدایه
به‌ڵێ ! كاتێ كه ئه‌و ده‌ركه‌وت، ئیتر من بێ سه‌ر و شوێنم
به تیشكی خۆری جوانی ئه‌و، به جارێ قوڵپ ئه‌دا خوێنم
وه‌كو چۆن نه‌ونه‌مامێ، گه‌رده‌لوول ئه‌یبات و ئه‌ی هێنێ
له‌شم موچڕكی دڵداری، وه‌ها ناخی ئه‌بزوێنێ !
ئه‌گه‌رچی وه‌ك خه‌یاڵی من عه‌با ده‌وری له‌شی داوه
له ئه‌ندام و له‌ش و لاری بڵند و ڕێكی ... ئاڵاوه
به‌ڵام كاتێ كه با چمكی عه‌باكه‌ی لا ئه‌دا، تاوێ
ئه‌ڕێژێ پووزی نایابی ، له سیحری خوایی، لافاوێ
خه‌رمانه
چ سڕێکت له ناودڵدا، حه‌شارداوه به په‌نهانی
که چاوت چه‌شنی ئاوێنه وه‌هابێ په‌رده درکانی
ئه‌زانم دڵ هه‌ییه، وه‌ک مس،که ژه‌نگ دێنێ به‌ئاسانی
دڵی تۆ زێڕی تێزابه له کوێوه ژه‌نگی هه‌ڵهانی؟
ئه‌مانه گه‌رچی تێناگه‌م، به‌ڵام پێویسته بیزانی
هه‌تا ماوم له دنیادا، فریشته‌ی باخی ئاواتم
به‌دڵ هه‌رچه‌شنی خه‌رمانه، به ده‌وری باڵاتم
1953
تانگۆی كوردی
تاقانه خونچه‌كه‌ی باخی ژیانم..
زیندوو كه‌ره‌وه‌ی ئاواتی بێ گیانم !
ڕۆشنكه‌ری ڕێگای ژین و مانم..
با له ده‌ستی ژینی په‌ستی شار و دێ، شار و دێ
ڕاكهین و ڕوو بكه‌ینه چۆڵ و هه‌ردێ، ناو هه‌ردێ .
ته‌نیا، وه‌ك ئاسكۆڵه‌ی كۆسار،
ڕوو بكه‌ینه قه‌د شاخ و ناو گوڵزار.
******
له قه‌د پاڵی شاخی هه‌زار به هه‌زار..
له سای سێبه‌ری دره‌ختی ناو گوڵزار.
كونجێ بكه‌ین به هێللانه و هه‌وار..
ده‌ست له گه‌ردن، تاكوو مردن، شۆخ و شاد، شۆخ و شاد
خه‌می دنیا به ماچ بده‌ین به باد، هه‌ر به باد
گۆنات هه‌ڵمژم پڕ به ده‌م
سوور هه‌ڵگه‌ڕێی هێنده ماچت كه‌م..!
پێنج خشته‌کی له‌سه‌ر غه‌زه‌لێکی (شێخ نووری)
قه‌ت نه‌ده‌ی ئازاری گیانی مه‌ست و بێدارانی شه‌و
خۆت نه‌خیته به‌ر شه‌پۆڵی ئه‌شکی بێ پایانی شه‌و
ئه‌ی کچی خواوه‌ندی جوانیی و ئه‌ی چرای دیوانی شه‌و
(خۆت بپارێزه له ئاهی ذڵبرینداری شه‌و
نه‌ك خوا نه‌کرده گیرابێ دووعای ناڵانی شه‌و)
وێڵم و تاریکه ده‌ورم، فه‌رشی ڕێگه‌م مه‌ینه‌ته
بێ که‌سم، ته‌نیا ئه‌ناڵم، مه‌رگی خۆمم عه‌زره‌ته
سازی ئاهه‌نگی شه‌وانم، سۆزی جه‌رگی له‌ت له‌ته
(یاوه‌ر و یاری ئه‌نیسم ئاهو ئه‌شکی حه‌سره‌ته
ئافه‌رین ئه‌ی باره‌که‌ڵڵا، دیده‌ی گریانی شه‌و)
وانه‌زانی ده‌ستی خه‌م یادێ له دڵدا ده‌رئه‌کا
ئه‌شکی خوێنینم ده‌لیله بۆ که‌سێ باوه‌ڕ نه‌کا
گیانه‌که‌م به‌و تیشکی چاوی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌خته‌ر ئه‌کا
(دڵ ئه‌بێته قه‌تره‌یێ خوێن و له دیده‌م سه‌ر ئه‌کا
ههرکهڕابورێ به دڵما سوحبهتی جارانی شه‌و)
هاوده‌مێ فه‌رمووی: له‌به‌رچی کرده‌وه‌ت گریانه هه‌ر؟
تافی لاوێتیته، لاوی، قه‌ڵبه‌زه‌ی سه‌یرانه هه‌ر
من وتم سه‌یران و خۆشی پێشکه‌شی شادانه هه‌ر
(ئه‌شکی حه‌سره‌ت لازمی جه‌معی سیابهختانه هه‌ر
شه‌ونمی سوبحه ده‌لیلی قه‌تره‌یه‌ك گریانی شه‌و
هه‌وڵی زۆری دا، له‌داوی زوڵفی ئه‌و بێ مروه‌ته
ده‌رچم و دوایی بهێنم به‌م عه‌زاب و مه‌ینه‌ته
پێی وتم بێ سووده هه‌وڵت، تاکو ماوی جێگه‌ته
(نوری له‌م پێچ و خه‌می زوڵفه نه‌جاتت زه‌حمه‌ته
لای سه‌فین ته‌بعان مه‌حاڵه روخسه‌تی میوانی شه‌و
هه‌ڵبجه/1948
په‌یامی یار
له یاره‌وه:
له شۆخ و شه‌نگی پاره‌وه،
له ڕازی ... پڕ نیانی یا،
له ته‌ك شنه‌ی به‌یانی یا،
په‌یام له یاری جوانه‌وه،
گه‌یشته لام..
******
به‌رامه‌كه‌ی،
گوڵاوی باخی نامه‌كه‌ی،
كه ئاوی زینده‌گانی یه..
شه‌رابی كامه‌رانی یه،
گوڵی هیوای ژیانه‌وه،
گوڵی هیوام..
******
چ نامه‌یێ ؟
چ په‌نجه‌یێ ، چ خامه‌یێ ؟
ئه‌وه‌نده دڵ ئه‌كاته‌وه !
خه‌فه‌ت له بیر ئه‌باته‌وه،
ئه‌خاته ناخی گیانه‌وه:
ته‌زووی به‌تام.
سلێمانی1958