چوارینه‌کانی خه‌ییام
تیرێژ که به ڕۆژ و پێل به ده‌ریا دریا
له‌و ڕۆژه‌وه گوڵ پێکه‌نی، بولبول گریا
خوا نووسی له چاره‌ی ڕه‌شی ئێمه‌ش به‌شمان
ژینێکی هه‌ژاری پڕ له خۆزیا و بریا
بیستوومه به‌هه‌شتێ هه‌یه حۆری تێدا
ڕووباری شه‌ڕابی پاکی ده‌ڕوا پێدا
من لێره مه‌ی و یارێ په‌یاکه‌م چ ده‌بێ؟
ده‌سکه‌وته‌که هه‌ر یه‌کن به هه‌ر دووک ڕێدا
گریا گولێ بۆ گوڵاو سه‌ر ئاگر نریا
ئه‌م بۆن و به‌رامه‌یه‌م نه‌بووبا بریا
نرخی هونه‌ر و جوانی یه ده‌یبا گه‌ردوون
کێ پێکه‌نی جارێکی، هه‌زار جار گریا
بێهووده‌یه بیر و خه‌م، دڵت خۆش که برا
پرسیار نه‌کرا، به‌شت درا هه‌رچی درا
تۆ هێشته نه‌هاتوویه جیهان ڕۆژی به‌رێ
ئه‌و ڕۆژه ده‌بوو بچیته ده‌ر، دیاری کرا
به‌س هه‌ڵ بخولێ به ده‌وری پیس و پاکا
تا که‌نگێ به شوین هه‌موو خراپ و چاکا
گه‌ر زه‌مزه‌می، یان دای بنێ ئاوی ژیانی
ناچاری ده‌بێ ڕۆچی به سینه‌ی خاکا
مردن چییه؟ که‌س تێ نه‌گه‌یی تا وێستا
ته‌وڕات و زه‌بوور، تا ده‌گه‌یه ئاوێستا
زۆر که‌س له ژیان دواوه زانایانه
بۆ باسی مه‌رگ گێل و نه‌زان ڕاوێستا
ئه‌و ڕۆژه خودا سانی گیانی ڕانا
ده‌یزانی به کرده‌وه‌م، خودایه و زانا
هه‌ر خۆیه‌تی دایناوه هه‌ڵه و سه‌رپێچم
سووتانی جه‌هه‌نده‌می له‌به‌رچی دانا!؟
گۆیا له جه‌هه‌نده‌من ئه‌ڤیدار و مه‌ست
به‌م واته‌یه پێکه‌نیم و گۆستی خۆم گه‌ست
جێی چه‌ند که‌ری کوڵکنه ئه‌گه‌ر وابێ به‌هه‌شت
یان چۆل و بیابان و کپه وه‌ک له‌پی ده‌ست
بیرت دێ عه‌بای پێوه بوو جێ باری لم‌ت؟
ئه‌و بیری له ده‌ریای پڕ و پوچا نوقومت!
ڕیشت له دواوه هاته ده‌ر بوو به کلک
نینۆکی ده‌س و پێت خڕ و پڕ بوونه سمت
گێژی له خه‌یاڵات و گله‌ی به‌ختی ڕه‌شت
ڕابوێره هه‌تا به جارێ نه‌بڕاوه به‌شت
ده‌س بگره به به‌ندی سه‌ر و پرچی جوانێک
تا هه‌ڵنه‌وشێنراوه هه‌موو به‌ندی له‌شت
له‌و کۆشک و سه‌رایه دا که جه‌م جامی گرت
ڕێوی تره‌کیوه، مامز ئارامی گرت
بارام که هه‌موو ژیانی خۆی گۆری ده‌گرت
دیتت به چ جۆرێ گۆڕێ بارامی گرت؟!
ڕێم که‌وته گوڵستانه‌وه ڵای بولبولی مه‌ست
به چریکه‌یێ پێی گوتم گه‌لێ ڕاز و مه‌به‌ست:
تا گوڵ نه‌وریوه تا له‌شت نه‌بوه به گڵ
وه‌ک گوڵ به ده‌مێ، ده‌م به بزه و پیاڵه به ده‌ست
مه‌یگێڕ ده‌وه‌ره به‌خێری چاوی کاڵت
دڵ تینووه جه‌رگم ڕه‌شه چه‌شنی خاڵت
وا تۆبه به‌سه‌ر یه‌کا شکا وه‌ک پرچت
بۆم تێکه مه‌یه‌ک له ڕه‌نگی کوڵمی ئاڵت
ئه‌ی شووشه بنازم به دڵی خاوێنت
تاوم بده‌رێ به ئاوی خه‌م تاوێنت
ده‌ستم به‌ر ئه‌ده‌م له ئاره‌زووی دوور و درێژ
مه‌یگێڕ له‌وه‌لا ده‌ستی من و داوێنت
هاتوومه جیهان چم به چ کرد؟ تێ گه‌ی: هیچ
هه‌ر بنج و بناوانی جیهان ده‌رخه‌ی: هیچ!
ڕووناکیده‌رم، شه‌مم، که فووم لێ که‌ی:هیچ
نه‌ینۆکی ده‌سی جه‌مم، له به‌ردم دی: هیچ!
ئه‌و خوایه که گه‌ردوون و زه‌وی به‌رپا کرد
ئه‌و ڕۆژه مه‌کۆی ده‌رد و خه‌می په‌یدا کرد
وه‌ک ڕژد و چنۆک هه‌رچی به نرخ و جوانه
هێنای به په‌له و گورجێ ده‌خاکی ڕاکرد
ڕۆژگارێ مرۆ تیا ژیابوو، ڕابرد
ئاوێ بوو به جۆ دا چووه، با بوو، ڕابرد
هه‌رگیز مه‌ڵێ وابوو، واچوو، خۆش نایه‌ته‌وه
گه‌ر تاڵ و زه‌بوون ژیاوی، چا بوو ڕابرد
له‌ش ناسک و لاوچاکی وه‌ها هه‌ن کچ و کوڕ
گوڵ دڕکه به‌رانبه‌ری بکه‌ی، بێکه‌سه دوڕ
گه‌ردوون که به دانسته ده‌یانکا وه‌ک شێت
تێکیان هه‌ڵ ده‌شێلێت و ده‌یان کاته‌وه قوڕ
ئه‌م گۆزه وه‌کوو من بووه، دڵدار و هه‌ژار
جارێکی دڵی خۆش بووه، سه‌دجار خه‌مبار
ئه‌و هه‌نگڵ و ده‌سگره‌ی له ملیا دیوته
ده‌ستێ بووه زۆر خراوه‌ته سه‌ر ملی یار
په‌ندێکی مناڵه‌که‌ت بده مامه‌ی پیر
با بازی به خاک و گڵ نه‌کا، ژیری به‌بیر!
بێژنگی له ده‌س ده‌رێنه! به‌س دای بێژێ
که‌لله‌ی سه‌ری پاتشا و میر و وه‌زیر
سه‌رخۆش به به مه‌ی، له سه‌ر ده‌راوێژه که‌سه‌ر
ئه‌م کورته ژیانه ڕێی خه‌مانی مه‌خه به‌ر
به‌س گێژ و نه‌زان و هێڕ به، خۆ تۆ زێڕ نی
ژێر خاک بکرێی، دووباره بت هێننه‌وه ده‌ر
به‌س گێژ به له ناو پێنج و شه‌ش و حه‌وت و چوار
مه‌ی فڕکه! ده‌تاوێیته‌وه وه‌ک به‌فری پار
نه‌ت زانی له کوێوه هاتگی ڕۆژی به‌رێ
ناشزانی به‌ره‌و کوێ یه به‌ری پاشه هه‌وار
تا که‌نگێ خه‌ریکی پێنج و چواران مه‌یگێڕ
دڵخۆشی بده به کۆڕی یاران مه‌یگێڕ
ژین کورته ئه‌وه‌ی نایه‌نێ خه‌م دابگرین
بۆم تێکه به یادی چاوخوماران مه‌یگێڕ
خۆلامه‌ده ، ده‌ی! باده که با بێ مه‌یگێڕ
به‌رماڵ و جبه‌ت گره‌و له لابێ مه‌یگێڕ
گوێ بگره له‌من : هه‌رچی مه‌لا و شێخ گوتیان
ده گوێی مه‌گره، لات وه‌کوو با بێ مه‌یگێڕ
جارێکی به مه‌ستی عه‌ره‌بێکی پێخواس
نه‌یزانی له لۆکی هه‌مزه ڕاساوه به داس
مه‌ی بۆیه حه‌رام کراوه، سا سه‌یری که‌ن
کورد بۆیه ده‌ڵێ له هه‌مزه چی داوه هه‌باس؟!
بۆ گۆزه کڕین ده‌چوومه لای گۆزه که‌رێک
سه‌د گۆزه به‌من پێکه‌نی! هه‌ر یه‌ک له به‌رێک
ئێمه‌ی وه‌کی خۆت ده‌به‌ی! سبه‌ینێ خۆشت
وه‌ک ئێمه ده‌بی به گۆزه ، لای بێخه‌به‌رێک
ڕابوێره به سه‌ربه‌رزی به نان و ئاوێک
سه‌ر دامه‌نه‌وێنه بۆ هه‌موو ناپیاوێک
له‌م ژینه که هه‌ر ده‌مێکه دێت و ده‌ڕوا
مه‌ردایه‌تی مه‌فرۆشه له پێناو تاوێک
ئای خۆزگه ببایه جێگه بۆ سانه‌وه‌یه‌ک
له‌م ڕێگه‌یه دووره سووڕ و پێچ دانه‌وه‌یه‌ک
سه‌د خۆزگه له پاش نه‌مان وه‌کوو سه‌وزه گیا
بکرایه له گڵ هومێدی هه‌ڵدانه‌وه‌یه‌ک
خه‌و به‌سییه به‌یانه هه‌سته چاوکاڵی شه‌پاڵ
گفتێکی شیرین بکه مه‌زه‌ی باده‌ی ئاڵ
کاروانی ژیان ده‌ئاژوێ ڕوو به نه‌مان
هاکا من و تۆش ده‌بینه‌وه خه‌ون و خه‌یاڵ
بۆ بیری به‌هه‌شت و ئاگرێ که‌وتی یه چاڵ
خۆشتر له خه‌یاڵی شیرنه باده‌ی تاڵ
به‌س ترس و هومێدی بێ نیشان و به‌ڵگه
پێشینه ده‌ڵێن: که‌س به خه‌یاڵ نه‌بوه به ماڵ
کوا مه‌ی؟ بڕه‌وێ خه‌م و خه‌یاڵ و خه‌وه‌که‌م
وا ڕوو به مه‌رگ گلۆر ده‌بێ ڕه‌وڕه‌وه‌که‌م
ئه‌و خشتی له خاکی من ده‌ی پێژن
نێزیکه بچێته چینی خانووی نه‌وه‌که‌م
ئه‌و ڕۆژه که مردووم و له دنیا نابم
ئه‌و کاته که له‌ش تۆز و گڵی به‌ر با بم
خاکم بکه‌نه گۆزه‌ڵه ، بۆ مه‌یخانه
تا مل پڕی مه‌ی بکه‌ن ، له‌وانه‌م ڕابم
مه‌یگێڕ وه‌ره مه‌ی ئاڵ بده با بینۆشم
شه‌شدانگی به‌هه‌شت به شووشه‌یه‌ک ده‌فرۆشم
فه‌رمووته: له پاش مه‌رگ به‌ره‌و کوێ ده‌م به‌ن؟
سه‌رخۆش که ده‌ڕۆم، کێوه بچم دڵخۆشم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاخ خۆزگه له مردنا به مه‌ی شۆراوم
ژێر سێبه‌ری مه‌یخانه‌یه‌کا نێژراوم
کێ ڕۆژی قیامه‌تێ منی دێته‌وه بیر
هیچ بۆم نه‌گه‌ڕێ، له چۆمی مه‌ی خنکاوم مه‌یگێڕ بگه پێم! له بێ مه‌یی ماڕووتم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تووڕم بده کووپه‌وه له دووریت سووتم
گۆڕم له په‌نا ڕه‌زان بکۆڵن. ڕه‌زه‌وان،
هه‌ڵبه‌ستێ له په‌لک و داری مێو تابووتم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چاو جوان ده مه‌ڕۆ تێری دڵم بت بینم
گوڵ چین؟ که له سه‌ر ڕوومه‌تی تۆ گوڵچینم
داخم که هه‌بێ له گێژه‌ڵووکه‌ی مه‌رگه
وه‌ک په‌لکه گوڵێ هه‌ڵده‌وه‌رێنێ ژینم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ده‌م بینی که خه‌مبار و کز و داماوم
وا بیر مه‌که‌وه له مه‌رگ و که‌س ترساوم
مردن که له ڕێمه ، هه‌ر ده‌بێ ، ناترسم
ژاکاوی ئه‌وه‌م به ئاره‌زوو نه‌ژیاوم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هه‌ر چه‌ندی بڵێی به به‌ژن و باڵا جوانم
ڕوومه‌ت گوڵ و چاوکه‌ژاڵ و لێو قه‌یتانم
وه‌ستایێ که وای له خاک و گڵ داڕشتم
نیازی له‌مه چی بوو؟ بۆچی کرد؟ نایزانم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هات و چوو به بێهووده مناڵی و جوانیم
پیر بووم و به بێ داخه‌که‌م و خۆزیا نیم
شاگردی زه‌مانه بووم و زۆریش چه‌وسام
وه‌ستام له هه‌موو کار و له هیچ وه‌ستا نیم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بۆ هاتمه سه‌ر زه‌وی و له به‌رچی چوونم؟
به‌هره‌ی چ بوو بۆ خودا نه‌بوون و بوونم؟
هاتووم و ده‌چم بێ وه بزانم بۆچی ؟!
پاش مردنه‌که‌ش دووره ده‌راوی ڕوونم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌م بێخه‌به‌ری خۆمه که‌ساس و ماتم
بێهووده ده‌بوورێ ده‌م و سات و کاتم
من ببم و نه‌بم جیهان وه‌کوو خۆی وایه
مه‌یگێڕ وه‌ره لێکی ده‌وه من بۆ هاتم؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هاتن به ده‌سی خۆم نه‌بوو هێنایانم
ده‌رچوونه ده‌ریش چۆن و که‌یه؟ نازانم
سه‌د خۆزگه نه‌هاتبام ، نه‌چووبام ، نه‌ببام
له‌م گێره و کێشه‌دا ڕه‌حه‌ت با گیانم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاک هاتمه سه‌ر زه‌وی و ده‌ڕۆم ، ناپاکم
خۆشیم که نه‌دی هه‌میشه بۆی خه‌مناکم
سوێراوی چه‌مم کڵی دڵی نێڵ داوم
ژیانیشه به با دا چووه تۆزی خاکم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوا داوی ده‌ناوه داوی ئه‌و با ناده‌م
ده‌عبایه‌کی گرت و ناوی لێ نا ئاده‌م
ڕاوی ئه‌وه، داوی ئه‌وه ، دانه‌ش هی ئه‌و
ده‌مخاته ته‌ڵه و گه‌رکیه خۆشم ڵاده‌م
ـــــــــــــــــــــــــ
گیراوه قوڕم ، خرامه قالب ، خشتم
بادراوی یه‌کێ ترم که خاوم، گشتم
چاتر له‌وه بم که هه‌م ، له‌ده‌ستم نایه
خوا ڕۆژی به‌رێ به‌و کله چاوی ڕشتم
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
ده‌سکاری خودایه خۆم و ئاکاریشم
بۆ هه‌رچی ده‌چم له ده‌ستی ئه‌و دا ڕیشم
هیچ کارێ به ده‌ست خۆم نییه ، هه‌رچی ده‌یکه‌م
ئه‌و پێمی ده‌کا ، هێشته گوناهباریشم
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
به خوێندنه‌وه کراوه فرچک گیانم
زانسته مژیم و بۆته ئاو و نانم
حه‌فتا و دوو ساڵه بیر ده‌که‌م ، ده‌خوێنم
وا تازه ده‌زانم چ له هیچ نازانم!!
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
زۆر کۆلکه مه‌لا و شێخ هه‌یه ڕێم پێ ده‌گرن
لایان هه‌ڵه‌یه له ژینی خۆشم بدوێم
خزمینه ! نه‌زانین چ به‌ڵایه‌کی زله
هاتوومه جیهان ده‌بێ نه‌زانم من کێم!
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژ گه‌وریه ، چۆن به تۆپه قوڕ وه‌یشێرم
زانام به گه‌لێ نهێنی ، خۆ ده‌بوێرم
زۆر پڕ له گه‌واهێراته ده‌ریای بیرم
ده‌رخستن و شاندانی به که‌س ناوێرم
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
سه‌رکۆنه‌که‌ران ده‌ڵێن که: مه‌ستی باده‌م
من گوێچکه به‌وان ته‌وس و توانجان ناده‌م
سه‌رخۆشم و مه‌یخانه په‌رستم بۆچی؟
هه‌ربۆیه که خۆ له خۆپه‌رستی لاده‌م
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
جار جاره په‌نا به مه‌ی ده‌به‌م، ناچارم
خه‌مبارم و پێم ده‌ڵێن که تاوانبارم
خۆزێ وه‌کوو مه‌ی درۆ و دزیش مه‌ستی ده‌کرد
مه‌ردێکم ده‌ویست که بیگوتایه وشیارم
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
چم داوه له کفر و چم داوه له دین؟ من ژیرم
مه‌یخانه و مه‌یفرۆشه ته‌کیه و پیرم
ماره‌ت چییه؟ پرسیم له جیهان، که‌یفه گوتی
ڕووخۆشی؟ هه‌واڵی تۆم و، زوێری؟ زوێرم
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
با هه‌ستم و چاومه‌ست و مه‌یێکی جور که‌م
به‌س زه‌ردی خه‌مان بم و به مه‌ی ڕووسوور که‌م
ڵاوێچێ به ڕووی هۆشی بزۆزم داده‌م
با تاوێ له خه‌و ڕاچێ له خۆمی دوور که‌م
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
چاومه‌سته ده‌هه‌سته بێره لام خونچه گوڵم
ماچم ده‌یه ، بم دوێنه ، مه‌شکێنه دڵم
له‌م ده‌فری مه‌یه‌ت کاسه‌یه‌کم بۆ تێکه
تا نه‌بووه به ده‌فر و کاسه و گۆزه گڵم
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
مه‌یگێڕ وه‌ره لام چ ده‌ربه‌سی به‌دناویم؟
پاراوکه دڵم، سیس و کزی بێ ئاویم
مه‌ڕوانه که پیرم ، ده‌مێ سه‌رخۆشم که‌ی
پێم وایه شل و شه‌نگه نه‌مامی لاویم
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م جاره په‌ڵاسی شه‌رم و دین پاره ده‌که‌م
ئه‌م ده‌ردی هه‌ژارییه‌م به مه‌ی چاره ده‌که‌م
سێ به‌رده ده‌نێمه مستی بیری پیرم
کیژی ڕه‌زی ڕووسووری ترێ ماره ده‌که‌م
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
هێشتا له به‌هه‌شتا ده‌گه‌ڕا باباده‌م
له‌و ڕۆژه‌وه من ئۆگری جامی باده‌م
ئه‌و تڵته که پیری مه‌یفرۆش ده‌ی ڕێژێ
تۆزێکی به زێڕ و گه‌نجی قاڕوون ناده‌م
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
مه‌یگێڕ وه‌ره به‌رماڵ و جبه‌ی ده‌فرۆشم
ڕیشم له گره‌و ده‌نێم و شه‌ی ده‌فرۆشم
ته‌زبیحی ده‌سم که داوی فێڵبازانه
هه‌رکه‌س ده‌یه‌وێ به چۆڕێ مه‌ی ده‌فرۆشم
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
گیانی منه مه‌ی که بێ ئه‌وم بێ گیانم
ژانم له دڵایه باده‌یه ده‌رمانم
هه‌ر ئه‌و ده‌مه ڵام خۆشه که مه‌یگێڕ بێژێ:
هه‌ر دوو فڕی دی؛ بڵێم به‌سه و ناتوانم
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
مه‌ی کووپه‌یه‌ک و گۆشت و مه‌زه و نانی گه‌نم
جوانێ به‌ته‌نێ له چیمه‌نێ بێته کنم
ماچی ده‌می مه‌ی نۆشی له سه‌رخۆشی دا
وه‌بزانه که مه‌زن و میری ئه‌و ناوه منم
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
مه‌یگێڕ به دووچاوه مه‌سته‌کانت مه‌ستم
تۆم لابی له دوو جیهان به‌چی ده‌ربه‌ستم
هاواری له پیری ده‌ستگیره ده‌روێش
من پیرم و تۆم ده‌وێ که بگری ده‌ستم
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
مه‌ڕوانه په‌شێو و لێو به‌بارم ، نه که‌مم
به‌رزم له هه‌ژاریا چیای سه‌ربه‌ته‌مم
هه‌رکه‌س له سه‌رێکه‌وه خودا پێداوه
من خاوه‌نی شه‌شدانگی کوڵ و ده‌رد و خه‌مم
مه‌یخانه په‌رست نه‌بووم و تووشت کردم
به‌و پیرییه به‌ره‌و پیری ئه‌ڤینت بردم
ڕووبینی که لێڵاوه تکا ، تۆبه شکا
دینداری که ڕه‌نگاوی ڕیا بوو ، شردم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاروانه ژیان ، گه‌ره‌ک به‌له‌ز بم ، ڕاکه‌م
میوانی شه‌وی درێژی ژێر ئه‌م خاکه‌م
گیانم ده‌رده‌چوو ، وتم وچانێک ، فه‌رمووی:
دیواری له‌شت شکسته چۆن بار ناکه‌م
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دڵداری چ یاره؟ فێره سه‌ودای کردم
بڕوانه له چاوی سوور و ڕه‌نگی زه‌ردم
نرخی بزه‌یه‌ک باره له سه‌ر لێوانم
پارسه‌نگه دڵی گه‌رم و هه‌ناسه‌ی سه‌ردم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کێ تا سبه دڵنیایه بۆ مان و نه‌مان
ئه‌ی مانگه وه‌ره له دڵ ده‌راوێژه خه‌مان
خۆش مانگه شه‌وه ، هه‌لی مه‌یه و مه‌ی بێنه
تا تیشکی نه‌داوه مانگ له گۆڕخانه‌که‌مان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دڵته‌نگی هه‌بێ، ده‌بێ به مه‌ی ژه‌نگی به‌رین
بۆ بیری نه‌هات و هات چما خه‌م له به‌رین؟!
سۆزی که مه‌رگ ته‌پڵی نه‌مانی لێ دا
ئه‌من و تۆ ده‌گه‌ڵ با به‌ده‌می هاو سه‌فه‌رین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له نوێنی گڵا په‌کوو... که نوستوو زۆرن!
به‌ر بیر و خه‌یاڵ که‌من ، له‌بیرچوو زۆرن!
هه‌رچه‌ندی که ده‌ڕوانمه بیابانی نه‌بوون
سه‌د هێندی ئه‌وانی چوون ، نه‌هاتوو زۆرن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
داخم گه‌لێ یار و خۆشه‌ویستان مردوون
له‌ش خاکی نێوان کۆمه‌ڵێ دار و په‌ردوون
چه‌شتمان له مه‌یه‌ک هه‌موو له ناو کۆڕی ژیان
پێش ئێمه به دوو سێ پشوو مه‌ستی کردوون
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گۆڕخانه نشینان که له بن سه‌رپۆشن
خۆڕایی نییه وه‌ها کپ و خامۆشن
ئه‌ی خوایه له کام باده‌یه ده‌رخواردت دان؟
بێهۆشن و بۆ هه‌تا هه‌تا سه‌رخۆشن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
داخم ئه‌وی دێر هات و ئه‌وی که‌وناران
هاوباوه‌شی مه‌رگن و له دنیا تاران
که‌س نایه‌ته‌وه به‌ره‌و ژیان لێی پرسم:
له کوێ یه بنه و باری هه‌واری یاران؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گۆڕهه‌ڵکه‌نی من له هیچ و پووچ دڵخۆشن
خشتی گڵی کۆنه مردووان ده‌فرۆشن
ڕۆژیش دێ گڵی من و ئه‌وان بکرێ به خشت
تا گۆڕی هه‌ژاری تری پێ داپۆشن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هۆ مامی هه‌وڕگه‌ر! به‌سه هه‌ڵکه‌ی دامان
ئه‌و خه‌ڵکه به تۆ پێده‌که‌نن ، تێت ڕامان
هه‌ر لاشی هه‌ژاره و سه‌ری شا و خونکاره
سوڕی ده‌ده‌ی و دیکه‌یه ده‌فر و ئامان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێک نایه هه‌تا سه‌ر له جیهانا گیر بوون
زۆر شێتی یه بێ باده بژیم سیس و زه‌بوون
ده‌س به‌رده له کۆن و تازه وو ترس و هومێد
دنیا که نه‌مام ، تازه‌یه یان کۆنه ، به توون
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زۆری وه‌کوو مه‌ی قه‌زا و قه‌ده‌ر چاند و دروون
بێهووده چ داگرم خه‌می بوون و نه‌بوون ؟
پیاڵێکی پڕم له باده بۆ تێکه وه‌خۆم
هه‌رچی ده‌بوو بێ و ببێ هه‌موو هاتن و چوون
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هه‌ڵسه به‌سه پیش خواردن و مل کزکردن
مه‌ی تێکه بخۆین له باتی خه‌م بۆ مردن
ئاکاری جیهان ئه‌گه‌ر وه‌فای تێدا با
نۆره‌ت نه‌ده‌هات له‌وانی زوو ڕابردن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چ کراوه به‌رێ ؟ نه تۆ هه‌ڵی دێنی نه من
له‌و باره به ڕاست نه تۆی که ده‌خوێنی نه من
چی بۆی ده‌گه‌ڕێین له پشتی په‌ردێکه‌وه‌یه
گه‌ر په‌رده نه‌ما نه تۆی که ده‌نوێنی نه من
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌ستێره هه‌مووی ئه‌گه‌ر درشت و وردن
ئاوان و ده‌ڕۆن و دێنه‌وه و لێک گردن
له‌بڕانه‌وه نایه هاتوچۆی چوون و بوون
تا خوا هه‌یه هه‌رده‌مێنێ زان و مردن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌ستێره و مانگ و ڕۆژ له عاسمانانن
هۆی گێچه‌ڵ و مشت و مڕی زانایانن
چین و چ ده‌که‌ن؟ کێوه ده‌چن؟ چۆن هاتن؟
خۆشیان وه‌کوو من نه‌زان و سه‌رگه‌ردانن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شادی له‌مه‌ڕایه پنجی خه‌م خۆمانین
هۆی زۆر و که‌می ڕه‌وا و سته‌م خۆمانین
ڕاستی و به‌زه‌یی و به‌رز و نزم بوون ئێمه‌ین
قاشوولکه شکاو و جامی جه‌م خۆمانین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
به‌هره‌ی چ وه‌ده‌ست که‌وت له بوونمان گه‌ردوون؟
قازانجی چ دێته ڕێ له‌وانه‌ی مردوون؟
هیچ که‌س نیه له‌م گێژه ده‌رم خا و بێژێ
بۆ بوون و ژیان و مان و بۆ مردن و چوون؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پیاوانێ به ژیری و هونه‌ران دڵخۆشن
تامه‌زرۆ به ماست و دۆشن و نێر دۆشن
وا باشه ئه‌گه‌ر ده‌کرێ نه‌زان و گێل بن
که‌س گێزه‌ر و تووریش به هونه‌ر نافرۆشن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مانگی ڕه‌مه‌زان نزیکه و پێمان ئێژن
مه‌ی هه‌رچی هه‌یه بڕێژن و مه‌یچێژن
من هێنده ده‌خۆمه‌وه له کلکه‌ی شابان
مه‌ست و که‌له‌لا بۆی ده‌که‌وم تا جێژن
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گه‌ردوون له سه‌ری دایه خه‌یاڵێ بۆ مان
هه‌ر وا ده‌گه‌ڕێ بکۆڵێ چاڵێ بۆ مان
ئاڵه و شه‌وه بیبا چ ده‌کا با بیکا
مه‌یگێر شه‌وی خۆشه تێکه ئاڵێ بۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زۆر که‌س هه‌یه هه‌ر ده‌وێژن و نایپێژن
ئه‌و ئێمه به گێژ ده‌زانن و خۆیان گێژن
گۆیا ئه‌وی کووپه مه‌ی ده‌کا دینی نیه
بۆ ئه‌و که‌سی کووله‌که‌ی ده‌کا چی ئێژن؟!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هێندێک به خه‌یاڵ له دین و ئایین ژیرن
لایه‌ک به گومان له بێ گومانی گیرن
سه‌یری ده‌بێ تێ بگه‌ن که هیچ تێ نه‌گه‌یین
که‌متر له سه‌ری پیاز و په‌لکی سیرن!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ده‌نگ بێژ و کچێک و گۆشه‌یه‌ک په‌یدا که‌ین
خۆشی سه‌ر و دڵ له ماچ و مه‌ی داوا که‌ین
نه هومێدی به‌زه‌ی که‌س و نه ترسی دوا ڕۆژ
با خاکێ به با و ئاوێ به ئاگر داکه‌ین
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خۆزگه‌م به که‌سێ نیشان و ناوێکی نه‌بوو
له شوێن پڕ و پووچ خه‌یاڵی خاوێکی نه‌بوو
نه‌ک وه‌ک من و تۆ کونده به‌بوو ئاسایی
چاوی له قه‌ڵایه‌ک بوو، که‌لاوێکی نه‌بوو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گه‌نجت ده‌وێ ڕه‌نجی ده‌وێ واهات، وا چوو
کێ گوڵ ده‌چنێ دڕکی له ده‌ستی ڕاچوو
تا شانه نه‌بوو له‌ت له‌ت و جه‌رگی پاره
که‌ی ده‌ستی به کاکۆڵی جوانێک داچوو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ده‌روێشیه‌که‌مان کیسه‌یه‌کی بێ بن بوو
مه‌یگێڕی جوان ڕێبه‌ر و پیری من بوو
پێم وایه له مه‌یخانه ده‌بێ وه‌ی بینم
ئه‌و ژینی له سووچی فێرگه دا لێم ون بوو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هۆزان و بلیمه‌تان و بیر ڕوون و پته‌و
بۆ بوون و ده‌چن؟ که‌س نه ئه‌می زانی نه ئه‌و
تاریکه شه‌وێک گه‌ڕان به‌بێ ڕێ و ، گێژ بوون
ئه‌فسانه‌یه‌کیان ئه‌هۆنی چاویان چوه خه‌و
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گه‌ردوون که گه‌ڕا دژی نیازی من و تۆ
عاسمان به‌مه چی، هه‌شت و حه‌وت بن یا نۆ؟
بمرم که له‌شم به‌من چی هه‌رچی ده‌یخوا
مێرووله له گڵکۆ بێ، چ گورکی که‌ژ و کۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پرسی له مراوی، ماسییه‌کی لابرژاو
کوا تازه بڵێی به جۆگه دا بێته‌وه ئاو ؟
پێی گوت به‌مه چی ؟ که ئێمه مردین ، دنیا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ده‌ریا بێ ، تراویلکه بێ ، یان هه‌ور و ساو
وا مانگه وه‌سه‌ر که‌وت له سووچی ئاسۆ
مه‌ی تێکه بخۆینه‌وه شه‌وێکه و ئه‌مشۆ
ده‌س باوێ ملم ، مه‌ترسه مانگ ئاوا بێ
زۆر دێته‌وه سه‌ر بدا له گڵکۆی من و تۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌و خۆڵێ که دێت چ زۆر چ تۆزکاڵێک بوو
کێل گه‌رده‌ن و کوڵمه سوور و چاوکاڵێک بوو
شه‌رمێ بکه تۆزی ده‌ته‌کێنی به‌رگت
ئه‌و تۆزه گڵی ڕوومه‌تی لێو ئاڵێک بوو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هه‌ر پنجه گوڵێکی سوور له گوڵزارێک بوو
ئه‌و سوورییه خوێنی دڵی دڵدارێک بوو
هه‌ر په‌لکه وه‌نه‌وشه‌یه‌ک له هه‌ردێ ده‌ردێ
خاڵێکه له سه‌ر ڕوومه‌تی نازدارێ بوو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شه‌و فێنک و ده‌ر سه‌وز و وه‌ها مانگه شه‌وێ
با بخۆینه‌وه کوا هه‌لێکی دی هه‌ڵده‌که‌وێ ؟
مانگ هه‌ردێ ، به‌هار دێته‌وه ، ته‌نیا ئێمه‌ین
ده‌مرین و ده‌بینه گیا‌و و گڵ لێر و له‌وێ
ــــــــــــــــــــــــ
تا هه‌ل هه‌یه دڵخۆش به، ژیان ڕاده‌برێ
له‌م خانوه ڕه‌شه‌ی له‌شه گیان ده‌ر ده‌کرێ
ئه‌م کاسه سه‌رانه‌ی که ده‌بینی، سۆزی
ژێر قاچ و قولی کاسه‌که‌ران ڕاده‌خرێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
هه‌ر شه‌و بوو له مه‌یخانه ده‌هات ئاوازێ:
خۆشی له که‌سێک له ئێمه مه‌ی ده‌خوازێ
بۆ مات و کزی؟ گه‌لێکی وه‌ک تۆ گه‌ردوون
کردوونی به تۆز و خۆڵی سه‌ر ڕێبازێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
چاوجوان نه ده‌می خه‌وه ده هه‌ڵبێنه سه‌رێ
مه‌ی تێکه له کووپه چه‌ند قومێکم بده‌رێ
هاکا قوڕی خاکی من و تۆش هه‌ڵشێلن
بکرێته‌وه کووپه مه‌ی له‌کن گۆزه‌که‌رێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
پڕژاندی هه‌ور له ده‌شت و ده‌ر بارانی
بێ مه‌ی بی ده‌مێ تامی ژیان نازانی
وا ئێمه له سه‌یری سه‌وزه‌زارین داخۆ
سه‌وزه‌ی گڵی ئێمه کێ بکا سه‌یرانی ؟!
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
تای ماشه‌ری ژین به‌بێ وچان هه‌ڵده‌کرێ
زانا ئه‌وه‌یه: دڵخۆش ده‌ژی بێ خه‌م بمرێ
مه‌یگێڕ خه‌می چیته بۆ سبه‌ینه‌ی قیامه‌ت؟
بۆم تێکه هه‌تا ده‌رفه‌ته ؛ شه‌و ڕاده‌برێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
لاوێچێ له مه‌ی سه‌د دل و سه‌د دین دێنێ
هه‌ر تاقه قومێک مه‌مله‌که‌تی چین دێنێ
چی خۆشه له سه‌ر زه‌وی وه‌کوو مه‌ی نابێ
تاڵێکه هه‌زار گیانی شیرین دێنێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
دڵخۆشی ده‌دا مه‌ی و دڵی خه‌م ده‌بڕێ
فرمێسکی ڕه‌زانه ، ئه‌شکی خه‌مبار ده‌سڕێ
زۆر سه‌یره له لام که‌سێکی مه‌ی ده‌فرۆشێ
چی چاتری پێ ده‌کڕێ؟ مه‌گه‌ر مه‌ی بکڕێ !
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
گیا شینی به‌هاران هه‌ڕه‌تی خونچه وه‌بێ
لات وایه به‌هه‌شت ئه‌گه‌ر هه‌بێ وه‌ک ئه‌و بێ
مه‌یگێڕ وه‌ره تا به‌هه‌شتی دنیا ماوه
هه‌شتێکی له مشته بێنه نه‌ک نۆ بێ، نه‌بێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
زانا له جیهان که‌سێکه خه‌م دانه‌گرێ
دڵته‌ڕ بژی، وشکی له دڵا ڕانه‌گرێ
تا سواڵه‌تی ژین به به‌ردی مردن ده‌شکێ
ده‌ستی له ملی شووشه‌و و یار هه‌ڵنه‌گرێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
چۆن تۆبه له مه‌ی ده‌که‌ی هه‌تا مه‌ی مابێ ؟!
ئه‌و ڕۆژه مه‌خۆره‌وه که په‌یدا نابێ
نه‌خوازه به‌هار و چیمه‌ن و دیمه‌نی گوڵ
تۆبه‌ی چی؟ هه‌زار تۆبه له تۆبه‌ی وا بێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
بۆ ژانی دڵان هه‌ر مه‌یه ده‌رمانی بێ
زانا ئه‌وه‌یه تامی له مه‌ی زانی بێ
ئه‌و کۆنه په‌ڕۆی لێوی له مه‌ی پێ ده‌سڕن
به‌رماڵی هه‌زار سۆفی به قوربانی بێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
کاتێ له زه‌وی وه‌نه‌وشه سه‌ر ده‌ردێنێ
سروه ده‌می خونچه ماچ بکا و ڕای ژێنێ
چه‌ند خۆشه له گه‌ڵ خونچه ده‌مێ ڕای بوێری
تۆ تۆبه‌شکێن و ئه‌و دڵت نه‌شکێنێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
ئه‌و جوانه که خۆم ده‌ڵێم به ته‌نیا جارێ
باوه‌ش به یه‌کا بکه‌ین له ده‌م ڕووبارێ
چیمه‌ن گوڵ و سه‌وزه‌پۆش و ئێمه‌ش سه‌رخۆش
پێم وابێ به‌هه‌شت وایه ، به‌ڵام لێ بارێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
بۆم بان که‌نه مه‌یگێڕێ که : با مه‌ی بێنێ
پیری چله‌کێش باده‌یه خۆی بنوێنێ
سه‌ر خۆشێ بناڵێنێ له نیوه‌ی شه‌و دا
سه‌د نوێژی ڕیابازی مڕ و مۆچ دێنێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
شێخێ به ژنی خراپی گوت: بێ شه‌رمی
بۆ هه‌رچی ده‌ست بۆ به‌رێ ساز و نه‌رمی
پێی گوت: به‌ڵێ من وه‌کوو دیارم هه‌ر وام
تۆش داخۆ وه‌کوو نیشان ده‌ده‌ی دڵگه‌رمی؟
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
گه‌ردوون که به زانیاری بکردا کاری
چۆن وا پڕ ده‌بوو له هیچ و پوچ و خواری
که‌ی ڕاسته هه‌ژار و لێو به بارن زانا
بێ مێشک و که‌ریش له زێڕه ناڵ و باری!
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
گه‌ردوون وه‌کوو دێ‌و به‌راوه‌ژوون ئاکاری
هاواڵی نه‌زانانه ، دژی زانیاری
مه‌یگێڕ وه‌ره هۆشم به‌ره به‌ڵکوو جارێک
لێی تێکچێ به لای ئێمه بچه‌رخێ باری
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
هۆشم که ده‌بێ خه‌فه‌ت دڵم ده‌ردێنێ
سه‌رخۆش که ده‌بم : هۆش له سه‌رم نامێنێ
کاتێکه نه زۆر مه‌ست و نه زۆر وشیارم
گیانم به فیدای ئه‌و ده‌مه دنیا دێنێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
چاو جوانه به‌یانه و که‌ڵه‌شێر ده‌خوێنێ
بانگێکی له مه‌یگێڕ بکه با مه‌ی بێنێ
داخۆ شنه‌بای به‌یان، خوناوکه‌ی باران
که‌ی بێنێ له سه‌ر گۆڕه‌که‌مان بڕژێنێ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
ئه‌و کۆشکی مله‌ی ده‌کرد ده‌گه‌ڵ عاسمانێ
شاهانی ده‌که‌وته‌وه له ده‌رک و بانێ
دیتم په‌پوسێمانه‌یه لێی ده‌خوێنێ:
کوا بگره وو به‌رده‌ت؟ ، به‌زم و ڕه‌زمت کوانێ؟
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــ
خه‌م بۆچی له سه‌ر بوون و نه‌بوون داده‌گری؟
دوا ڕۆژ چیه که‌ی دێ؟ چته وا بۆی ده‌گری؟
مه‌ی فڕکه! مه‌ترسێ به قه‌رز، نازانی
نێوانی هه‌ناسه‌یه‌ک ده‌ژی یان ده‌مری؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بێ خه‌م به ، ژیان هه‌لێکه هاکا مردی
تاوێری مه‌رگ گلا و له بنیا وردی
نازانی له کوێوه ناردراوی ؛ سا به خودا
ناشزانی مه‌رگ ، که مردی بۆ کوێی بردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناچاری ئه‌شێ باری مه‌رگ هه‌ڵبگری
ناشێ هه‌موو ده‌م له ترسی مردن بمری
خوێن و ڕه‌گ و پێستێک و دوو سێ ئێسقانێک
وه بزانه نه‌بوون ، بۆچی یه خه‌م داده‌گری ؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وه بزانه جیهان به ئاره‌زووی تۆ ده‌گه‌ڕێ
ئه‌م چه‌رخ و خوله‌ی هه‌مووی به فووی تۆ ده‌گه‌ڕێ
وه‌بزانه که سه‌د ساڵێ ژیاوی ، پاشان چی؟
مه‌رگێکه له سه‌ر ڕێگه له دووی تۆ ده‌گه‌ڕێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دنیا وه‌کوو خۆیه‌تی و مرۆ نامێنێ
تۆ تۆزی ئه‌ویش هه‌ر وه‌کوو سۆزی و دوێنێ
ئێمه‌ش که نه‌هاتبووین وه‌کوو خۆی وابوو
لێشی ده‌رده‌چین که‌مایه‌سی ناهێنێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانت چیه ؟ تا چووک و شلی ، شاگردی
وه‌ستای که گه‌یشتی ، پاشی: پیری ، مردی
پوختایی وتار له من ببیسی باشه
تۆزێکی له خۆڵ به‌رز ببووی ، با بردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زانیوته له حه‌وت و چواره‌وه هاتی که بووی
گێژیت و له بیری چوار و حه‌وتا ون بووی
ئاسووده بژی هه‌زار که‌ڕه‌ت پێتی بڵێم
نایه‌یته‌وه گه‌ر مردی ، ئیتر چووی هه‌ر چووی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مه‌ی تێکه وه‌خۆ ده‌رفه‌ته ؛ هاکا مردی
له‌م ژێر گڵه بێ هه‌واڵ و بێ هاوده‌ردی
وا پێتی ده‌ڵێم شتێک له لای که‌س مه‌یڵێ
نابێته‌وه گوڵ په‌لکه گوڵێ بابردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گه‌ردوون وه‌کوو منداڵه له‌به‌ر بێ‌کاری
خستینیه ده‌رێ وه‌ک مت و موور بۆ یاری
تاوێکی له به‌ر ده‌ستی ئه‌وا دێین و ده‌چین
ده‌خرێینه‌وه سندووقی نه‌مان یه‌کجاری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕابوێره ، دڵت خۆش که چما خه‌م له به‌ری
ده‌رفه‌ت له ده‌ست ئه‌گه‌ر نه‌ده‌ی به‌خته‌وه‌ری
یه‌ک جاره که دروایه‌وه هه‌ڵ ناده‌یه‌وه
هۆشی بده‌رێ ! مرۆی ، نه سه‌وزه و که‌وه‌ری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م خه‌ڵکه، له کارگای خودا دێته ده‌رێ
هه‌ر کاری ئه‌ویشه سیس ده‌بێ و هه‌ڵده‌وه‌رێ
ئه‌ی خوایه! ئه‌گه‌ر باش بوو له پای چی نه‌ت هێشت؟
گه‌ر پووچ و چرووکه ، کێیه کردوویه به‌رێ ؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رخۆش دڵی نایه پیاڵه‌یه‌ک بشکێنێ
هه‌ر تۆزێ له‌بار و ڕێک و پێک بنوێنێ
خوا ئه‌و هه‌موو لاشه ناسک و لاوچاکه
بۆچ ڕێکی ده‌خا و له داخی کێی ده‌ڕزێنێ ؟!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پرسیم و نواڕیم و گه‌ڕام لێر و له‌وێ
هیچ به‌ڵگه نه‌بوو ته‌می گومانم بڕه‌وێ
ناژین به خه‌یاڵی ئه‌و به‌هاره‌ی نایه
تا ماوه ژیان.. باده له ده‌ستمان نه‌که‌وێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گه‌ردوون به دزی دوێنێ له لام درکاندی
هه‌رچی به‌سه‌رت دێ له ده‌س ئێمه‌ت زانی
له‌م چه‌رخ و خوله‌م دا ده‌سه‌ڵاتم بوایه
خۆم ئێسته ڕه‌ها ده‌کرد له سه‌رگه‌ردانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مه‌یگێڕ مه‌یه به‌ر باری خه‌مان ، مه‌ی با بێ
چا نابێ جیهان به ئێمه ، با دڵ چابێ
چت دێته به‌رێ له ڕێی ژیان گوێی مه‌ده‌رێ
هه‌رگیز وه‌کوو ئاواتی دڵی که‌س نابێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
چووکێک له که‌لاوه‌یه‌ک له به‌ر لابایێ
ده‌یکۆڵی به دندووکی ، سه‌ری پاشایێ
پێم وابوو ده‌ڵێ : بمگره گه‌ر ده‌توانی
به‌و که‌لله‌یه سوێند ده‌خۆم له ده‌ستت نایێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دیم گۆزه‌که‌رێک قوڕی ده‌شێلا دوێنێ
ده‌نگێکم ده‌بیست ، باوکه کوڕی ده‌دوێنێ :
ڕۆڵه‌م به‌زه‌ییت به بابی خۆت دانایه ؟
مه‌مشێله به قه‌و به هێمنی پێم لێ نێ !
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مه‌یگێڕ وه‌ره مه‌ی بێنه زه‌بوونی بۆچی؟
با پێ بکه‌نین داخ له ده‌روونی بۆچی ؟
کێ پرسی به تۆ کرد له نه‌بوون و بوونا ؟
بێهووده کزی بوون و نه‌بوونی، بۆچی ؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هه‌رکه‌س که ده‌سی به تیکه نانێ بڕه‌سێ
لاکۆخی هه‌بێ ، شه‌وانه تێی دا وه‌حه‌سێ
چه‌ند خۆشه ژیانی وا چ ئازاده به دڵ
بۆ خۆی بێ ، نه ئاغا بێ ، نه به‌رده‌ستی که‌سێ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆزی و ته‌مه‌نت پتر بکه‌ی ، ناتوانی
بۆ زۆر و که‌میش په‌رۆش و سه‌گه‌ردانی
زۆر ده‌سته‌وه‌سانیت و بزۆزیشی به ده‌م
ئاواتی دڵت له مێو بکه‌ی نازانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کێ ڕۆژی به‌رێ قوڕی منی شێڵاوه ؟
کوڵکه و مه‌ره‌زم به کام ته‌شی ڕێسراوه ؟
کارم که یه‌کی نه‌گرت و لێم ئاڵۆزا
سووچم چییه؟ ڵای خۆته‌وه هه‌ڵپێچراوه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌ی ته‌کیه‌نشین شێخی به سۆره و تۆره
پێت وا نه‌بێ هه‌ر مه‌ستی یه ، کارم زۆره
من خوێنی ترێ ده‌مژم و تۆ خوێنی هه‌ژار
جوابم ده‌ره‌وه کێیه پتر خوێن خۆره ؟!
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ده‌روێش وه‌ره ئه‌م حاو و حوه‌ت بێ خێره
ده‌م به‌سته‌ی و تۆزاوی وه‌کوو گاگێره
خوا چاوی له ده‌ستت نییه ڕۆژووی بده‌یه‌ی
ژیانێکی که پێی داوی به مه‌ی بسپێره
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
دنیا به ده‌سی ده‌سته که‌ر و گایێکه
هه‌ر جاشه‌که‌ره: وه‌زیر و پاشایێکه
دیندار به که‌سێ ده‌ڵێن نه‌زان و گێژه
هه‌رکه‌س که ده‌ڵێن کافره زانایێکه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوێنتاڵی مه‌ڵا ! به ڕیش و په‌شم و جبه‌وه
ئه‌مڕۆشت له ده‌ست ده‌چێ به بیری سبه‌وه
زۆر وشکی ده‌بی به ده‌سته‌چیله‌ی ئاگر
فه‌رموو وه‌ره مه‌یخانه ده‌مێ ته‌ڕ ببه‌وه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
وا چاخی گوڵه و دار و ده‌وه‌ن گوڵ پۆشه
ده‌روێش وه‌ره به‌ر! وه‌رگره مه‌ی بینۆشه
بڕوانه له گوڵ به ئه‌قڵی تۆ پێ ده‌که‌نێ
بۆ بیری جه‌هه‌نده‌م ، دڵ و ڕووت ناخۆشه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
هه‌ر که‌س که ته‌واوه ناته‌واوی ماڵه
کێ خێوی کوڵاو و کاڵه بۆ خۆی کاڵه
خوێنتاڵه هه‌تا مڵان له ناو شیرنایی
کێ ڕووگه‌ش و خوێن شیرنه ژینی تاڵه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوێنتاڵت ده‌وێ؟ ئێسکی گرانت گه‌ره‌که ؟
بۆ ته‌کیه بچۆ که ده‌رد و ژانت گه‌ره‌که
مه‌یخانه‌یه جێی لێو به‌بزه و ڕووخۆشان
مه‌یگێڕێ ببینه گه‌ر ژیانت گه‌ره‌که
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
خاییام که سه‌رت گه‌رمه به مه‌ی دڵخۆش به
ده‌س له‌ملی کچۆڵه‌یه‌ک ده‌که‌ی دڵخۆش به
دوا ڕۆژی هه‌موو شتێک نه‌بوونه و چوونه
وای دابنێ هه‌ر نه‌بووی ، که هه‌ی دڵخۆش به
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
گایێکه له عاسمان و ناوی کۆیه
گایێکه ده‌ڵێن هه‌ڵگه‌ر هه‌رد و بۆیه
سه‌یری که‌ره‌گه‌ل بکه‌ی له ناو ئه‌م جووته
گه‌ر ژیر و به‌بیری سه‌یری خۆش بۆ تۆیه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆیین و زه‌مان په‌شێو و ئاڵۆزاوه
سه‌د گه‌وهه‌ر و دوڕ یه‌کێکی لێ نه‌سماوه
داخی به دڵم هه‌زار وشه و بیری چاک
که‌ر بوونه‌ته له‌مپه‌ر و نه‌بێژراو ماوه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌ی خوایه له کارت سه‌ری زانا گێژه
شیرنایی ده‌نێ یه ده‌م ؛ ده‌ڵێی مه‌ی چێژه
خۆت جوانی دروست ده‌که‌ی ، ده‌ڵێی مه‌ی بینه
پیاڵێکی پڕاوه، لاری که و مه‌یڕێژه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
دیم پیرێ له مه‌یخانه سه‌ری ده‌خولاوه
ناترسی ؟ وتم ، که بمری ؟ چت بۆم ماوه؟!
فه‌رمووی وه‌ره پێداکه، گه‌لێ وه‌ک من و تۆ
ڕۆیشتن و که‌س نه‌هاته‌وه له‌و لاوه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌م ڕێگه درێژه که مه‌رگی ناوه
کێ هاته‌وه باس و خه‌به‌ری هێناوه ؟
وه‌ستان له دوو ڕێیانی نیازی پڕ و پووچ
بێهووده‌یه ، هه‌رچی چوو نه‌هاته دواوه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
خشت پێژی هه‌تا که‌نگێ به سه‌ر ده‌ریاوه
ئاخ چه‌نده ڕقم له بت په‌رس هه‌ڵساوه!
کابرای که ده‌ڵێ ده‌چته جه‌هه‌نده‌م خه‌ییام
چۆن زانی؟ چ دێوێک خه‌به‌ری پێ داوه !؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوو ڕوویی به‌سه ، ڕوو ده‌که‌مه مه‌یخانه
ئه‌م ڕیشی سپی به مه‌ی بڕه‌نگێ جوانه
پێوانی ته‌مه‌ن گه‌یشته حه‌فتا تا که‌ی
خۆم هه‌ر وه‌کوو هه‌م نیشان نه‌ده‌م ، شێتانه ؟
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
مه‌ی تێکه ! هه‌رایه ! پێم ده‌ڵێن بێ دینه
چۆن ڕه‌نگی به‌رم ؟ په‌ڕۆم له هه‌ش دا شینه
به‌رماڵه گوناهباره‌که‌شم وا شڕ بوو
هه‌ڵناگرێ ته‌قه‌ڵ به بارێ بیکه‌ین پینه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
مه‌یگێڕ وه‌ره بۆم تێکه دڵم زۆر ته‌نگه
کێ باشه ؟ هه‌موو که‌س ده ڕوو و سه‌د ڕه‌نگه !
با مه‌ی بپه‌رستین و ئیتر واز بێنین
تا وابێ موسڵمانه‌تی شه‌رم و نه‌نگه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
مه‌یگێڕ به سه‌رت پردی سیڕاتیش که‌ڵه‌که
سه‌یرانی به‌هه‌شت سه‌یری دوو چاوی به‌ڵه‌که
زۆرم له خودا ویست و که‌میشی نه‌گه‌یی
هه‌ر تۆبه‌یه ده‌مداتێ ئه‌ویش نه‌م گه‌ره‌که
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
خۆ دووره کتێب بگره ، گه‌مه‌ێ منداڵه
ژیر بیری له سه‌ر شه‌ڕاب و لێوی ئاڵه
هوشت بێ هه‌تا خوێنی نه‌ڕژتووی گه‌ردوون
تۆ خوێنی کچی ڕه‌زان بڕێژه پیاڵه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
تازه‌م که به که‌ونه مه‌ی ، جیهانیش که‌ونه
زۆر لاش و سه‌ری تێوه درا ئه‌م ته‌ونه
چۆن هاتی؟ چلۆن ده‌چی ؟ چلۆن بووی و ده‌بی ؟
خه‌و دات نه‌گرێ وه‌کوو خه‌یاڵ و خه‌ونه
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
له‌م بیره که چین نهێنی پشتی په‌رده
هه‌ر بیره‌وه‌رێ کاس و به‌داخ و ده‌رده
ئه‌فسانه‌یه‌کی دوور و درێژ و بێ بن
ده‌ستێ به‌ره بۆ پیاڵه ، ده‌ست له‌و به‌رده
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
چم بیستووه له‌م جیهانه یان چم دیوه
زانیومه چییه ، هیچ نه‌بێ نیوه و نیوه
مردن چیه؟ هه‌رچی ده‌که‌م و ده‌کرێنم
شێواوم و سه‌ر نابه‌مه ده‌ر له‌و شیوه
له‌م هاتنه بێهووده‌یه بیرم شاشه
سه‌رباری خه‌مان بیر و خه‌می ئه‌ولاشه
مه‌یگێڕ وه‌ره قۆڵ هه‌ڵکه گڵێنه‌ت بێنه
خه‌م چڵکی دڵه ، به مه‌ی بشۆرین باشه
ـــــــــــــــــــــــــــ
بێ دلبه‌ر و مه‌ی ته‌مه‌ن به‌سه‌ر چوون هیچه
بێ ڕه‌نگی مه‌ی و ده‌نگی بلور ، بوون هیچه
ئازا و به دڵخۆشی بژی چه‌ند ڕۆژێک
ڕابوێره ، له هیچ بیر مه‌که‌وه ، گه‌ردوون هیچه
ـــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــ
مه‌یگێڕ وه‌ره بۆم تێکه ئه‌وا نیوه شه‌وه
به‌س بیرێ له مزگه‌وت و که‌نشتان بکه‌وه
دڵته‌نگی جه‌هه‌نده‌می و به ئاواتی به‌هه‌شت؟
دایناوه خودا کوێنده‌ری. به‌س لێکی ده‌وه
ـــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــ
دڵته‌نگی مه‌رگ نابێ ئه‌وه‌ی لێزانه
ئه‌م مانه‌وه‌مان وچانی ڕاگوێزانه
تێر سه‌یری گوڵت نه‌کردووه بوویته‌وه گڵ
له شوێن گوڵه نه‌ورۆزه گه‌ڵاڕێزانه
ـــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــ
زستانه هه‌تا ڕوو ده‌که‌مه مه‌یخانه
هه‌ر لاسکی گوڵه و له ده‌وری ئاگردانه
وه‌دیاره نه‌یاری جوان و ڕووخۆشه جیهان
تۆڵه‌ی ده‌می پێکه‌نینه ئه‌م سووتانه !!
ـــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م هاتن و چوونی ئێمه چی له‌دوایه؟
کێی وا هه‌یه له‌م گڵۆڵه هه‌ڵکا تایه؟
ئه‌و لاشه هه‌موو ده‌که‌ونه ئاورگی نه‌مان
سووتمانی وه‌هام نه‌دیوه ، دووکه‌ڵ نایه !
ـــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــ
هه‌رچێکی هه‌ڵێ ، به‌شی له ئاوا بوونه
سه‌رکه‌وتنی هه‌وراز و به‌ره‌وژێر چوونه
شین بووی له زه‌وی ، پێ ده‌گه‌ی و ده‌ت هێڕێ
ئاشێڕه خودا و ئاشه‌که‌شی گه‌ردوونه
ـــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م کۆنه سه‌راوپه‌رده که دنیای ناوه
شایی له به‌رێک ، شینه له پێنسه‌د لاوه
ئه‌م خوانچه‌یه به‌رماوی هه‌زار جه‌مشیده
گۆڕه و گه‌لێ بارامی تیا نێژراوه
ـــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــ
هه‌ر بێنه و به‌ره و ، هه‌ڵخول و هاتوچۆیه
گوێ هه‌ڵخه هه‌موو ده‌نگی بژی و ڕۆڕۆیه
خه‌رمانی ژیانه سووره ، گه‌ردوون سه‌رکار
ڕۆکردن و پێوانی مه‌یه له‌و کۆیه
ـــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــ
هه‌ر خاکێ هه‌یه خۆڵی له‌شی یارانه
هه‌ر چاو و دڵی دلبه‌ر و دڵدارانه
وه‌ک ئاو که هه‌ور خۆڵ و گڵیش هه‌ڵبگرێ
تا ڕۆژی حه‌شر ته‌وژمی خوێن بارانه
ـــــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌ی خوایه چ بێوه‌فایه ئه‌م دنیایه
ده‌رد و ڕک و کینه گشتی هه‌ر له‌و ڕایه
بڕوانی له ناو دڵی ڕه‌شی خاکی ڕه‌شا
زۆر گه‌وهه‌ری تێدایه که نرخی نایه
ـــــــــــــــــــــــــــ
خاکێ که له ژێر پێ و په‌لی شوانانه
سنگ و مه‌مک و کوڵم و ده‌می جوانانه
هه‌ر خشتێ له کام قوژبنی دیوارێکه
یان شانی وه‌زیر یان سه‌ری سوڵتانه
ـــــــــــــــــــــــــ
هه‌ر سه‌وزه که تازه له ده‌م ئاوێ ڕواوه
وه‌ک تازه خه‌تێ له لێوی لاوێ ڕواوه
هه‌نگاوێ له‌سه‌ر شینکه به‌پارێز دانێ
ئه‌و شینکه له خاکی مه‌سته‌چاوێ ڕواوه
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
بۆ ئاوی شه‌وێ گۆزه شکاوێک لامه
فرمێسکی وشک نابنه‌وه بێ ئارامه
که‌لله‌ی سه‌ری شا و ده‌ست و په‌لی ده‌روێشه
تێکه‌ڵ بووه نازاندرێ کامه‌ی کامه ؟!
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م گۆزه که جێ ئاوی کرێکارێکه
چاو و دڵی چه‌ند وه‌زیر و خونکارێکه
هه‌ر پیاڵه مه‌یه‌ک به ده‌ستی سه‌رخۆشێکه
که‌لله‌ی سه‌ر و مێشکی ژیر و وشیارێکه
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م باده‌یه گیانه چۆته لاشه‌ی پیاڵه
وه‌ک من به ڕواڵه جوان و ، ژینی تاڵه
ئه‌م شووشه‌یه‌ی که تۆ ده‌ڵێی پێده‌که‌نێ
فرمێسکی هه‌ژارانه له خوێن دارماڵه
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
گه‌ردوون مه‌یه‌که‌ی مه‌رگه ، جیهان مه‌یخانه
ده‌رخواردی ده‌دا هه‌رکه‌سێ لێی میوانه
بینۆشه به ڕووی خۆشه‌وه گه‌ر نۆره‌ت هات
جه‌ژنێکه شه‌پۆڕێکی ده‌گه‌ڵ یارانه
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
تا باخی گوڵی به‌خت و جوانیت له‌به‌ره
سه‌رخۆش به ، دڵت خۆش که ، چ وه‌ختی که‌سه‌ره ؟
ئه‌و ڕۆژێ له ده‌س ده‌چێ وه‌گیر نایه‌ته‌وه
چه‌پ گه‌ردی زه‌مانه دوژمنی قه‌سته‌سه‌ره
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
پێشی من و تۆش ڕۆژ و شه‌وێک بوون ، کاکه
گه‌ردوون له گه‌ڕانا بوو وه‌کوو ئێستاکه
له‌م سه‌ر زه‌وییه له هه‌ر جێ پێ وه‌گوێزی
خۆڵ و گڵی چه‌ند چاو و دڵه ، ئه‌و خاکه
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
بیر که‌م بته‌نه ، ڕایه‌ڵه‌که‌ت بێ پۆیه
مه‌ی ڕۆکه له کووپه ، چ ڕه‌وای ڕۆڕۆیه
ئه‌مڕۆ که به فیز و قۆزی ، سۆزی تۆزی
با برده‌ڵه ! پێت وابوو جیهان بۆ تۆیه ؟!
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
بایی مه‌به به ژیان و که‌مێ ڕامێنه
زۆری وه‌کوو تۆ ئێسته سه‌تی له شوێنه
دڵخۆش به هه‌تا ماوی ، مه‌رگ وا له که‌مین
تا تۆش نه‌ڕفێنراوی به‌شت بڕفێنه.............
ـــــــــــــــــــــــــ
بێهووده‌یه بیر و خه‌م، دڵت خۆش که برا
پرسیار نه‌کرا، به‌شت درا هه‌رچی درا
تۆ هێشته نه‌هاتوویه جیهان ڕۆژی به‌رێ
ئه‌و ڕۆژه ده‌بوو بچیته ده‌ر، دیاری کرا
ـــــــــــــــــــــــــ
ـــــــــــــــــــــــــ
مردن چییه؟ که‌س تێ نه‌گه‌یی تا ئێستا
ته‌وڕات و زه‌بوور، تا ده‌گه‌یه ئاوێستا
زۆر که‌س له ژیان دواوه زانایانه
بۆ باسی مه‌رگ گێل و نه‌زان ڕاوێستا
ـــــــــــــــــــــــــ
ــ
ـــــــــــــــــــــــــ
ــخهییام