گوڵدانی شیعر
عه‌شق
خوایه که‌س تووشی نه‌بێته ده‌ردی بێ ده‌رمانی عه‌شق
کـه‌س نـه‌بێ دووچـاری تـیر و خه‌نجه‌ر و زیندانی عه‌شق
...هه‌رکـه‌سێ زۆر زۆر بـه‌جه‌رگه و پـاڵه‌وانه و قاره‌مان
با بتوانێ به‌رگه بگرێ گه‌ر بووه میوانی عه‌شق
عـه شقه پـه‌روانه ده‌کـاته زه‌ڕڕیـه‌ک خـاکی سـیاه
ناوی مه‌شهووره که مه‌جنوون بۆته سه‌رگه‌ردانی عه‌شق
زاڵـمـێکی وایـه عـه‌شـق ، فـه‌رهـادی کـرده کـۆهکه‌ن
حوکمی دا بۆ قه‌تڵی مه‌نسوور، حاکم و سوڵتانی عه‌شق
عـالـه‌می خـستۆته هـۆهـۆی کـۆڕی زیکری خۆیه‌وه
شێخه‌که‌ی به‌رماڵ به‌شان و قوتبه‌که‌ی ره‌ببانی عه‌شق
ئه‌خۆل
حافزی شیرازی
مه‌ستم لــــــــــه باده‌ی شـــه‌وانه هێشتا
ســــــــــاقیمان بـــــــــــه‌ره‌و ماڵانه هێشتا
مه‌جلیس هه‌س له‌سه‌ر قه‌رارێ که‌بوو
موتریب خـــــــــــــه‌ریکی به‌ستانه هێشتا
چـــاوی مه‌ستی تۆ، به غه‌مزه‌ی جادوو
تیرداوێ بـــــــــــــــــه‌ره‌و نیشـــــانه هێشتا
تۆ خۆت ده‌مکوژی و به غه‌مزه ئێژی:
"ئاشق تۆبه‌تکرد، هــــا، یا نه هێشتا؟"
نازه‌نینه‌کـــــــــه‌م! عاله‌م لـه عیشقت
تۆبه‌یکرد، من خۆم، به‌خوا نه هێشتا!
مراوری ده‌ریای ئـــــــــه‌وین ده‌خــــــوازم
وا مــــــــاوم ئـــــــه لـــــــه‌م نێوانه هێشتا
(حافز) ی مــــاندوو، مــا له نێوه‌ی ڕێ
یار بــــــــــه‌ره‌و به‌ستێن پێوانه هێشتا!
حافزی شیرازی
له ده‌ستم دێ
لەدەستم دێ
کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم.
له ده‌ستم دێ
ئه‌لقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م،
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم
له ده‌ستم دێ
هه‌موو شتێک ئاشکرا که‌م.
کام شه‌وت گه‌ش و ڕووناکه،
ئه‌و شه‌وی پف له چرا که‌م.
***
له ده‌ستم دێ، به دوو وشه
دڵی زاوای نووستووت ڕه‌ش که‌م،
له خۆشاوی شه‌وی په‌رده‌تان بێبه‌ش که‌م.
***
نامه‌کانت یه‌ک یه‌ک ماون.
دیاریه ساده‌کانت یه‌ک یه‌ک ماون.
چاویان شۆڕه،
ده‌ست له‌سه‌ر سنگ بۆم وه‌ستاون،
له تاوی ئه‌م کاره‌ساته‌م
ئاره‌قه‌ی شه‌رم ده‌تكێنن.
مۆری حه‌زێکی ئاگرین
به‌ناو چاوته‌وه ده‌لکێنن.
***
تاڵێکی پرچت نه‌ماوه
تێر تێر بۆنم نه کردبێ.
جێی ده‌رزییه‌ک
له سنگی برسیت نه‌ماوه
په‌نجه‌م په‌ی پێ نه‌بردبێ.
گه‌واهی ده‌ده‌ن له‌سه‌رت
دارتێله‌کانی سه‌ر شه‌قام.
گه‌واهی ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی
نامه‌ی تۆیان بۆ ده‌هێنام.
به‌ڵی گیانه!
گه‌ر بمه‌وێ
کاتژمێری کامه‌رانیت بوه‌ستێنم...
گه‌ر بمه‌وێ
ئه‌ڵقه‌ی په‌نجه‌ت پێ فڕێ ده‌م،
نامه‌ی به‌ختت بسوتێنم-
به‌ڵگه‌م پێیه،
هه‌زار به‌ڵگه‌ی ئاشکراو ڕوون
به‌ڵگه‌ی چوار ساڵ پێکه‌وه‌بوون
به‌ڵام...چیبکه‌م!
خۆشه‌ویستیت - نه‌هه‌نگێکه،
خوێنی هه‌ڵچووم ده‌خواته‌وه...
خۆشه‌ویستیت - ڕووبارێکه،
قینی ڕه‌شم ده‌شواته‌وه!
عبدولڵا په‌شێو
21/1/1970 کوردستان
په‌یامی یار
له یاره‌وه:
له شۆخ و شه‌نگی پاره‌وه،
له ڕازی ... پڕ نیانی یا،
له ته‌ك شنه‌ی به‌یانی یا،
په‌یام له یاری جوانه‌وه،
گه‌یشته لام..
******
به‌رامه‌كه‌ی،
گوڵاوی باخی نامه‌كه‌ی،
كه ئاوی زینده‌گانی یه..
شه‌رابی كامه‌رانی یه،
گوڵی هیوای ژیانه‌وه،
گوڵی هیوام..
******
چ نامه‌یێ ؟
چ په‌نجه‌یێ ، چ خامه‌یێ ؟
ئه‌وه‌نده دڵ ئه‌كاته‌وه !
خه‌فه‌ت له بیر ئه‌باته‌وه،
ئه‌خاته ناخی گیانه‌وه:
ته‌زووی به‌تام.
ئه‌حمه‌د هه‌ردی
سلێمانی1958
ماهی من
تا له من ئه‌و زوڵفه ڕێی بۆسه و که‌ناری گرتووه
ناو ده‌مم بێ شوبهه تامی زه‌هری ماری گرتووه
خۆش له‌سه‌ر سینه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه دوو گۆی سه‌ر به مۆر
مات و حه‌یرانم که عه‌رعه‌ر که‌ی هه‌ناری گرتووه!
ئه‌ژده‌های زوڵفی له ده‌وری گه‌نجی حوسنی حاریسه
حه‌ڵقه حه‌ڵقه، چین به چین، سه‌ر تا به خواری گرتووه
ماهی من ته‌نها مه‌هێکه صه‌د نوجوومی مه‌حو کرد
یاری من ته‌نها گوڵێکه صه‌د هه‌زاری گرتووه
دامه‌نی پاکی مه‌داری دائیره‌ی خامه‌ک نییه
خوێنی مه‌قتولانه وا دامێنی یاری گرتووه
گه‌رد و بادی هیجری تۆ وا عاله‌می لێ کردمه تۆز
نه‌ک دوو چاوم، به‌ڵکه حه‌تتا دڵ غوباری گرتووه
شه‌ربه‌تی عوننابی لێوی شه‌ککه‌ر و بادامی چاو،
سه‌روی قه‌ددت ڕاسته ئه‌نواعی ثیماری گرتووه
له‌علی شه‌ککه‌رباری تۆ تێراوه، شه‌ککه‌ر باریه
لێوی میحنه‌ت‌باری من بێ ئاوه، باری گرتووه
پڕجه‌فایه، بێ وه‌فایه، زود جه‌نگه، دێر صوڵح
صه‌د درێخ و حه‌یفه طه‌بعی ڕۆزگاری گرتووه
یادی (کانی دمدم) و سه‌رچاوه‌که‌ی (مێگوڕ) ده‌کا
(به‌کره‌جۆ)ی چاوم که شێوه‌ی (سه‌رچنار)ی گرتووه
بێ مه‌حابا ئاو ده‌ڕێژێ گه‌ھ به فه‌ور و گه‌ھ به ده‌ور
چاوی من موددێکه شێوه‌ی ئابشاری گرتووه
شه‌معی به‌زمی من که‌وا سوتاوه، زه‌رد و ئه‌شک ڕێژ
قه‌ت نییه فه‌ردێک نه‌ڵێ ڕه‌نگی مه‌زاری گرتووه
مودده‌عی زه‌جرم ده‌کات و، پێم ده‌ڵێ: صه‌برت ببێ
که‌ر به له‌عنه‌ت بێ که که‌ی عاشق قه‌راری گرتووه!
(نالی) وا دائیم که مه‌شغوڵی فوغان و ناڵه‌یه
باعیثی هیجرانی یاره دڵ شه‌راری گرتووه
نالی
کوردی
له کونجی بێ که‌سیدا فه‌ردم ئه‌مڕۆ
زه‌لیل و زار و بێ هاوده‌ردم ئه‌مڕۆ
......گه‌واهی لافی عیشقی تۆیه قوربان
سروشکی سوور و ره‌نگی زه‌ردم ئه‌مڕۆ
له سۆزی عیشقی سه‌ردی میهری تۆیه
ده‌روون گه‌رم و هه‌ناسه سه‌ردم ئه‌مڕۆ
وه‌کوو ته‌یرێکی گوم بووبێ جه‌ناحی
هێلانه‌واز و هه‌رداوهه‌ردم ئه‌مڕۆ
مه‌گه‌ر سۆزه‌ی نه‌سیمی وه‌سڵی ئه‌و بێ
موحه‌تته‌ر کا دڵه‌ی پڕ ده‌ردم ئه‌مڕۆ
له عه‌رسه‌ی وه‌سفی ئه‌و مه‌حبوبه له‌نگه
خه‌یاڵی وه‌ک سواری جه‌ردم ئه‌مڕۆ
له بۆ وه‌سڵی جه‌مالی یاری کوردی
ئه‌گه‌ر رۆحم نه‌ده‌م نامه‌ردم ئه‌مرۆ
مسته‌فا به‌گی ساحێبقڕان(کوردی)
چه‌پکه گوڵێک بۆ ست فاتمه
فاتمه، دووچاو مه‌ستت، پڕته‌لیسمی جوانییه
پڕ شه‌ڕابی خۆشه‌ویستی و عاره‌قی یه‌زدانییه
به‌ژن و باڵاکه‌ت نمونه‌ی هه‌یکه‌لی یۆنانییه
...لار و له‌نجه‌ت مۆسیقایه، به‌سته‌ییه، گۆرانییه
تاقه پرشنگی چاوت ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه
***
گه‌رچی دڵداری له خاکی ئێمه‌دا، ئه‌فسانه‌یه
هه‌ر به‌ته‌نیا بۆ کوڕی خاوه‌ن ته‌لار و عانه‌یه
گیانه‌که‌م، ئه‌مما دڵی من له‌و دڵه شێتانه‌یه
بێ ئه‌وه‌ی هیچ شک به‌رێ، کوژراوی ئه‌و چاوانه‌یه
هه‌ر به‌ته‌نیا خۆسه‌ویستی شک ئه‌به‌م، ست فاتیمه
سه‌روتم ناوێ، بزه‌ی تۆ ئه‌و په‌ڕی ئاواتمه
***
خۆشه‌وستی وا که نامه‌ی خوایه بۆ پێغه‌مبه‌ران
به‌رز و ناسك. وه‌ك هه‌ناسه‌ی پڕ گوڵاوی دولبه‌ران
نه‌ك وه‌کو حه‌زکردنی دینار و گه‌وهه‌ر په‌روه‌ران
ئه‌و که‌سانه‌ی که نۆ قڕانێ، چه‌نده دڵیان هه‌ڵوه‌ران
خه‌لقی تر، پاره‌ه‌رستی، بابکه‌ن، ست فاتیمه
من به ته‌نیا، تۆ په‌رستی ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه
***
زۆر که‌ڕه‌ت هانم ئه‌دا، داخی ده‌روونی پڕ گڕم
بۆتی هه‌ڵڕێژم سکاڵه‌ی ناسکی گه‌رم و گوڕم
داخه‌که‌م، کاتێ دێمه به‌رده‌مت، واقی وڕم
وام ئه‌شێوێنێ به‌جۆرێ نایه‌ڵێ هیچ ده‌ربڕم
بووکی ڕازاوه‌ی خه‌یاڵم گیانه‌که‌م ست فاتمه
گوێیه بۆ ئه‌م ڕازه شل که‌ی، ئه‌وپه‌ڕی ئاواتمه
ئه‌حمه‌د هه‌ردی/سلێمانی/1950
مه‌حوی
لە ناکەس کارییا، خاکم بەسەر، ڕۆیی بە با عومرم
خودا! تۆ بمژیێنە تا لەبەر قاپیی کەسێ دەمرم
بە ضایع چوو لە (ما لا یعنی)یا وەقتم هەموو، یەعنی
دەبێ وەقتێ لە (بوالوقت)ێ بخوازم دا تیا بمرم
ئەجەل دەورم دەدا: حاضر بە، وادەی دەور و تەسلیمە
منی غەفڵتزەدە هێشتا خەریکی مەسئەلەی دەورم
خەیاڵی پووچی دنیا وا دەماغ و دڵمی پێچاوە
قیامەت، هەر مەگەر ڕۆژی قیامەت بێتەوە فکرم
لە پێ کەوتووم و نەفسم بۆ هەوا دەشنێ وەکو منداڵ
لەبەر پیریی سەرم خۆی ناگرێت و، تازە پێ دەگرم
چییە سووچ و گوناهی؟ بۆچی دەیکاتە جەزاخانە؟
لە قەبرهەڵکەن، هەتا ڕۆژی جەزا دەعواچییە قەبرم
سبەینێ (یحشر المر‌ء)ە، براگەل، فرسەتە ئەمڕۆ
تەبەڕڕا بن لە من، با کەس نەبێ حەشری لەگەڵ حەشرم
لە من نازانم ئیتر نەفسی بەدخوو چیی دەوێ ''مەحوی''
کە بەدکردار و بەدڕەفتار و بەدئەفکار و بەدطەورم
مەگەر بەر مەوجی بەحری ڕەحمەتم خا وەصفی سەتتاریی
وەگەرنا، زەحمەتە پابوونەوەم، نامومکینە سەترم.
حه‌زره‌تی مه‌حوی
وه‌فای
ئه‌مان ئه‌ی موتیبی مه‌جلیس به‌حه‌ققی تاری رووحانیی
بڵا بێ نه‌غمه‌که‌ی سازت، که‌ئاوی ئاوری هیجرانه
ئه‌تۆ ئه‌ی رووحه‌که‌م ساقی،ئه‌ی تۆ ئه‌ی عومره‌که‌م موتریب
په‌یاپه‌ی لێده چه‌نگ و نه‌ی، ده‌ماده‌م بێنه په‌یمانه
به‌تیری غه‌مزه‌ی بملاوێنه‌وه زوڵم له‌گه‌رده‌ن که
به‌سه‌ر هاتوومه مه‌یدانت، به‌دڵ بۆت بووم به نیشانه
ئه‌گه‌ر شه‌وقی جه‌مالی تۆ نیه من مه‌ست و حه‌یرانم
له‌به‌ر چی بۆته بولبول گوڵ، چرا بۆ چ بۆته په‌روانه؟
ده‌مێکی مه‌ست و بیمارم، ده‌مێک بێ هۆش و هوشیارم
چ که‌س نازانێ ده‌ردی من، مه‌گه‌ر ئه‌و چاوه کاڵانه
هه‌ناسه‌ی ئاشقان با نه‌دگرێ، بێ مروه‌تییی تا که‌ی؟
بترسێ ئه‌ی گوڵی نازک، به‌ده‌ن له‌و بایی زریانه
ئه‌گه‌ر زوڵفت وه‌ک من عاشقی ڕووی تۆ نیه بۆچی؟
سه‌راپا تێکچوه که‌وتۆته به‌ر پێت، ده‌ست و دامانه؟
(وه‌فایی) بۆ گوڵێکی سه‌رو باڵا شێت و شه‌یدایه
وه‌کو قومری ده‌ناڵێنێ،وه‌کو بولبول غه‌زه‌ل خوانه
وه‌فایی
سالم
بۆمنی پڕ غه‌م چ حاسڵ سه‌یری باغ
خاسه گوڵ گه‌شتی چه‌مه‌ن بۆ بێ غه‌مێ
سوحبه‌تی حۆری به‌هه‌شت و که‌وسه‌ره
جۆیبار و لاله‌زارو هه‌مده‌مێ
دیده نابینێ به غه‌یره‌ز زوڵفی یار
هه‌ر ته‌ره‌ف وه‌ک کاری سالم ده‌رهه‌مێ
سالم
بلوێری شوان
نیوه‌شه‌وه، دنیا خامۆش
دێته گوێم ئاهه‌نگێکی خۆش
ئاهه‌نگێکی گیان په‌ره‌وه‌ره
شادی هێنه، خه‌فه‌ت به‌ره
ئاهه‌نگێکی دڵنه‌وازه
تاره؟ یۆڵۆنه ؟ یا سازه ؟
نا ... نا ... ئاهه‌نگی بلوێره
جا وه‌ره گوێی بۆ ڕادێره
هه‌زار خۆزگه‌م به خۆت شوانه
که به‌و مانگه شه‌وه جوانه
دانیشتووی له‌سه‌ر ئاوهه‌ڵدێر
په‌نجه ده‌بزێوی له بلوێر
ده‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌ت هاوده‌می
شادی، به‌که‌یفی ، بێ خه‌می
ئاغاش به نۆکه‌ر ناگری
وه‌ک من له داخا نامری
وه‌ره شوانه هه‌موو شه‌وێ
نیوه‌ی شه‌وێ، کاتی خه‌وێ
له‌و کێو و نواڵه زه‌نوێره
تێی تووڕێنه له‌و بلوێره
له سه‌ر ترۆپکی ئه‌و کێوه
په‌نجه له بلوێر ببزێوه
با کێوه‌که ده‌نگ داته‌وه
شاعیریش خه‌و بیباته‌وه
هیمن
هه‌واری گرماویله 1947
ڕازی وشه
نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی کاڵم
حـه‌قـم بـه‌ده‌سـته ئـه‌گه‌ر بـناڵــم
به‌غه‌مزه‌ی چاوت به‌خه‌نده‌ی زارت
بردیان به‌غاره‌ت خه‌و و خه‌یاڵـم
...فه‌رمووت چڵۆنی چ بڵێم عه‌زیزم
دوور له زوڵفی تۆ، کافر به‌حاڵـم
سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاکوو ماوم
بڵێ به زری برۆ به خاڵـم
ده‌مێکی بابێ ده‌وای دڵم کا
به چاوه‌کانی گه‌لێ بێ حاڵـم
(وه‌فایی)چی دیت له‌سه‌ر بگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه ماڵـم
وه‌فایی
قانع
دیده‌م نه‌و نومام، ده‌یده‌م نه‌ونه‌مام
دیــده ڕاسته‌که‌م، باڵا نـــه‌ونه‌مام
...بۆچی ناپرسی له حاڵی خوڵام؟
هه‌تا قیامه‌ت من هه‌ر به‌ته‌مام
دڵــه‌ی نـازارت لـه چـی ڕه‌نـجاوه؟
گه‌رمه مه‌یله‌که‌ی ئه‌وسات نه‌ماوه؟
مه‌یلت بۆ سارده به قسه‌ی به‌دگۆ؟
به‌قسه‌ی ڕه‌قیب مه‌مکه ڕه‌نجه‌ڕۆ
قانع
کوردی
ئه‌ی ڕه‌فیقان بێن به خه‌نجه‌ر بمکوژن ئێوه و خودا
تا خه‌لاسم بێ له ده‌س هیجران یاری بێ وه‌فا
...من وه‌هام زانی که ئاهوو که‌وته داوم، ئێستاکه
خۆم خه‌ڵاس نابم وه‌ها که‌وتوومه ناو داوی باڵا
توشی یارێ هاتووم قه‌للاش و دوزد و حیله‌باز
تورک ڕه‌فتار و ته‌بیعات گاور و سۆبی نما
هات به عه‌یاری دڵی لێ ساندم ئێستاش پێمده‌ڵێ
من له کوێ تۆم دیوه؟ ئه‌ی بێعار لاچۆ لێره سا
مسته‌فا به‌گی ساحێبقڕان (کوردی)
کۆبونه‌وه
تا پرته‌قال و مۆز و سێ‌و مابن
کۆبونه‌وه‌کان قه‌ت ته‌واو نابن
گه‌ر ده‌تانه‌وێ
ئه‌و سیسارکانه، وه‌ک که‌و، که‌وی که‌ن،
...له به‌غدا چۆنن،
له کوردستانیش
کوولکه‌ی سه‌ریان وا پێ نه‌وی که‌ن:
توخوا ئه‌مجاره که کۆبوونه‌وه
چه‌ره‌ز میوه‌ی سر مێزه‌کانیان
هه‌موو وه‌لانێن،
هێسکوپروسکی ئه‌نفاله‌کانیان
له‌به‌رده‌م دانێن!
2003 عبدولڵا په‌شێو